بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێحسان شەیخون بە ئاماژە بە گرینگایەتی دیپلۆماسی زانستی، گەشەی هاوکاری زانستی و تەکنۆلۆژیایی گرینگی هێنایە ئەژمار.
ناوبراو زیادی کرد: لە ئێستادا دیپلۆماسی زانستی وەکوو هەلێکی گرنگی بۆ کەڵکوەرگرتن لە زانست بۆ یارمەتی بە بەدی هاتنی ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوە و بەرژەوەندی نەتەوەیی گرینگە.
ناوبراو وتیشی: ڕوانگەی پارێزگاری کوردستان لە گەشەی هاوکاریەکان و هەوڵی بەردوەام بۆ گەشەی ئاستی هاوکارییەکان و پتەو کردنەوەی پێوەندی سیاسی و ئابووری لە نیوان پارێزگای کوردستان و هەرێم زۆر گرینگە.
Your Comment